Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:35

هەفتەی داھاتوو وردەکاریی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران ده‌خرێنه‌ڕوو

کۆمسیۆن ده‌توانێت لە مانگی 4ـی 2018ـدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات
کوردستان TV
100%

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن‌ و ڕاپرسی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هەفتەی داھاتوو وردەکاریی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخەنەڕوو، مه‌به‌ست له‌و كاره‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان ھیچ گومانێکیان لەپاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران نەمینێت، کۆمسیۆن دەتوانێ لە مانگی 4ـی 2018ـدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنه‌كان، راگه‌یاند: ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە بڵاودەکرێنەوە ڕاست نین، چونکە تۆماری دەنگدەران تەنیا لای ئێمە ھەیە و کەسی دیکە لێی ئاگادار نییە و زۆر قسەش لەسەر ئەو پرسە دەکرێت، ھیچی ڕاست نییە.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، ھەندێک كه‌س باس لەوە دەکەن یەک ملیۆن دەنگی زیادە ھەیە، لەکاتێکدا ژمارەی دەنگدەر ھەمووی سێ ملیۆن‌ و 500 ھەزار دەنگدەرە، بۆیە ھەر لێدوانێک لەو باریەوە بدرێت ڕاست نییە و پێشبینیی ئەو کەسانەیە کە قسە دەکەن.

لەبارەی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە، شیروان زرار رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئێمە وەکو کۆمسیۆن بۆ ئەوەی ئەو گومانانە نەمینێت، بڕیارمانداوە هەفتەی داھاتوو کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدەین‌ و وردەکاریی تەواو لەبارەی تۆماری دەنگدەرانەوە بخەینەڕوو کە چ کەموکوڕییەکی ھەیە بەداتای تەواو، کۆپییەکیش بەلایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی ھیچ گومانێکیان نەمینێت، بەڵام کەموکوڕییەکان بەو شێوەیە گەورە نین کە باس دەکرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەتوانێ لە مانگی 4ـی 2018ـدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات. کۆمیسیۆن پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەران دەکات و، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
 
بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە 13ـی مانگی داهاتووەوە تاوەکو 7ـی 2 دەرفەت بە قەوارە سیاسییەکان و کەسایەتیی سەربەخۆ دەدرێت تاوەکو ناویان تۆماربکەن.

کۆمیسیۆن لە 8ـی شوباتەوە بۆ ماوەی 25 رۆژ کار لەسەر نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکات.

لە 20ـی ئادارەوە کەمپەینی هەڵبژاردن دەسپێدەکات، تاوەکو 10ـی مانگی چوار بەردەوام دەبێت، دواییش هەڵبژاردن دەکرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.