Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:14

پلانداڕێژەری تەقینەوە گەورەکەى قامیشلۆ کوژرا

ئەبو ئەلوەلید گەورە بەرپرسی داعشه‌
کوردستان TV
100%


یەکەى دژە تیرۆرى ڕۆژئاواى کوردستان بەرپرس و پلاندارێژەرى ئەو تەقینەوەیەى شارى قامیشلۆیان کوشت، کە بووە هۆى شەهیدبوونى 58 هاووڵاتى.

ئەبو ئەلوەلید گەورە بەرپرسی داعش بە ئەنجامدەری سەرەكی ئەو تەقینەوەیە دادەنرێت، كە لە گەڕەكی غەربی شاری  قامیشلۆ ڕوویدا.

هاوكات ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویكردووەتەوە، دوای خستەژێر چاودێرییەكی ورد حسێن ئەبو وەلید لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆری سەر بە یەپەگەوە لە پارێزگای دێرەزوور كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

شایه‌نی باسه‌ ڕۆژى 27ى تەمووزی 2017 چەکدارێکى خۆکوژى داعش ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى پڕ لە تەقەمەنیى لە گەڕەکى غەربیى قامیشلۆدا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە 58 هاووڵاتى شەهیدبوون و 177 هاووڵاتى تریش برینداربوون و چەندین بینا و دوکانیش ڕووخان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.