Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:32

راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌کانی ئێران پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ 6 که‌س له‌ دوو شار کوژراون

لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن بزانن ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ یان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌
راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ 6 كه‌س له‌ دوو شار كوژراون
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی فه‌رمی ئێران و به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، له‌ شاری دۆروودی پارێزگای لوڕستان چوار كه‌س و له‌ شاری ئیزه‌ی پارێزگای خوزستانیش دوو كه‌س كوژراون.

به‌ وته‌ی ماشه‌ڵڵا نیعمه‌تی قایم مقامی شاری دۆروودی پارێزگای لوڕستان له‌ رۆژی یه‌كه‌می خۆپیشاندان دوو كه‌س كوژراون و 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌ و له‌ رۆژی دواتریش دوو كه‌سی دیكه‌ كوژراون. 

ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا ته‌قه‌ كردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ یان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هیدایه‌توڵڵا خادمی قایم مقامی شاری ئیزه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان به‌ ئاژانسی ئیلنای ناوخۆی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م شاره‌دا دوو كه‌س كوژراون. 

ناوبراویش به‌ هه‌مان شێوه‌ی قایم مقامی شاری دۆروود رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن بزانن ته‌قه‌ كردن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ یان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌: رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.