سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە ڕووسیا بە مووشەکیی بالیستیی کۆریای باکوور هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و لە شەوی ڕابردووشدا بە هۆی هێرشەکانەوە لانی کەم شەش کەس کوژراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاب، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا مووشەکی بالیستیی کۆریای باکووری بۆ هێرشکردنە سەر شاری (زاپۆریژیا) لە باشووری ئۆکراینا بەکار هێناوە، کە تێیدا لانی کەم شەش کەس لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا کوژراون.
زێلێنسکی لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "شارەکە لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور، مووشەکی زێرکۆنی (ڕووسی) و بۆمبی ئاسمانیی ئاڕاستەکراوەوە کراوەتە ئامانج". هاوکات، هێرشەکەشی بە هێرشێکی دڕندانە بە مەبەستی گەیاندنی زۆرترین زیان ناو برد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.