کۆمپانیای "وەتساپ" سیستمێکی نوێی بۆ پاراستنی منداڵان لە جیهانی دیجیتاڵیدا ڕاگەیاند. ئەم سیستمە ڕێگە بە دایک و باوکان دەدات کە بە شێوەیەکی فەرمی هەژماری منداڵەکانیان بەڕێوە ببەن و چاودێریی چالاکییەکانیان بکەن، بەبێ ئەوەی دەستوەردان لە تایبەتمەندیی نامەکانیان بکەن.
ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە منداڵانی قۆناغی پێش مێردمنداڵی دەگرێتەوە. لە ڕێگەیەوە دایک و باوک دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئەم بەشانە بکەن:
دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە منداڵەکە دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات.
بەڕێوەبردنی گرووپەکان و ڕێگریکردن لە چوونە ناو گرووپی نەناسراو.
وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە (Notification) لە کاتی گۆڕینی وێنەی پڕۆفایل یان ناوی هەژمارەکە.
کۆمپانیاکە جەختی کردووەتەوە کە سەرەڕای ئەم چاودێرییە، نامە و پەیوەندییە دەنگی و ڤیدیۆییەکان بە شێوەی (End-to-End Encryption) بە پارێزراوی دەمێننەوە.
پڕۆسەکە پێویستی بەوەیە کە هەردوو مۆبایلی دایک و باوک و منداڵەکە پێکەوە بن. لە ڕێگەی سکانکردنی کۆدی (QR) هەژمارەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، پاشان دایک یان باوک کۆدێکی نهێنی (PIN) لە 6 ژمارە پێکدێت دادەنێن بۆ پاراستنی ڕێکخستنەکان.
خاڵەکانی ئەکتیڤ کردنی:
دڵنیابەرەوە لەوەی دوایین وەشانی وەتساپ لەسەر مۆبایلی منداڵەکە جێگیر کراوە.
لە کاتی دروستکردنی هەژمارەکەدا، مێژووی لەدایکبوونی منداڵەکە بە دروستی بنووسە.
ئەگەر تایبەتمەندییەکە لە وڵاتەکەتدا کارا بووبێت، بژاردەی (Managed Account)ت بۆ دەردەکەوێت.
کۆدەکە لەسەر مۆبایلی منداڵەکە دەردەکەوێت، بە مۆبایلی دایک یان باوک سکانی بکە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بەستنەوەکە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.