Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:39

دوای لێدوانه‌که‌ی رۆحانی خۆپیشانده‌ران توڕه‌تر بوون

رۆحانی له‌ وتاره‌كه‌یدا هیچ هاوخه‌میی و ئاماژه‌یه‌كی به‌ كوژراو و بریندرا و ده‌ستگیر كراوان نه‌داوه‌
دوای لێدوانه‌كه‌ی رۆحانی خۆپیشانده‌ران توڕه‌تر بوون
کوردستان TV
100%

ئاڵۆزیی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئێران ته‌نانه‌ت دوای لێدوانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ش كپ نه‌بوویه‌وه‌ و شه‌وی رابردووش خۆپیشانده‌رانی زۆرێك له‌ شاره‌كانی ئێران به‌ توڕه‌ییه‌كی زیاتر به‌رده‌وام بوون له‌ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها وتراویشه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون.

رۆحانی له‌ وتاره‌كه‌یدا هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ره‌وایه‌، به‌ڵام هیچ هاوخه‌میی و ئاماژه‌یه‌كی به‌ كوژراو و بریندرا و ده‌ستگیر كراوان نه‌داوه‌ و ته‌نیا داوای هێمنی و ئارامیی له‌ هاووڵاتییانی ئێران كردووه‌، هه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ش هاووڵاتییانی توڕه‌تر كردووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری خۆپیشانده‌رانی ئێران دروشمی هاوشێوه‌یان له‌ دژی به‌رپرسی یه‌كه‌می وڵات و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئێران وتووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانیش هاووڵاتییان تووشی پێكدادان بوونه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و له‌م ناوه‌شدا دانیشتووانی شاری كرماشان و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ش رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.