سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌ێنێ، یه‌كه‌م حاڵه‌تی كوشتن له پارێزگای دیوانییه تۆماركرا، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین حاڵه‌تی كوشتن له ساڵی 2018.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-1-2018 هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ربانی یه‌كێك له گهڕهكانی دیوانییه ته‌رمی كه‌سێكیان به كوژراوی دۆزییه‌وه.
روونیشیكرهدهوه كه ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی كوشتنه له پارێزگای دیوانیه له ساڵی تازه تۆمار ده‌كرێ.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتیشی: به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه له‌و كاته‌وه روویداوه كه خاوه‌ن ماڵه‌كه كه‌سێكی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی بینیوه‌و له كاتی راكرتنی ئه‌و كه‌سه‌دا ته‌قه‌ی لێكردووه‌و كوشتویه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.