Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:18

بەریتانیا : بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان

لە گەراجێگی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان
بەریتانیا : بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان
کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو لە گەڵ نزیكبوونەوەی سەری ساڵی تازە لە شاری لیڤەرپولی ئینگلیزی باكووری بەریتانیا لە گەراجێگی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بە سەدەها ئۆتۆمبێل سووتان و كارمەندانی ئاگر كوژێنەوەش ماوەیەكی زۆر خەریكی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیە بوون

زۆربەی باڵەخانەكانی دەوروبەری ئەم گەراجەش چۆڵ كران .

بەپێی گوتەی پۆلیس ، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی گەراجی كینجەز دۆك كە چەند نهۆمێكە جێگەی 1600 ئۆتۆمبێل دەبێتەوە ، زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان سووتان و خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان بەردەوامن لە پەیوەندی كردن بە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل .

هەر لەو كاتە نمایشێكی ئەسپ سواری نێودەوڵەتی كە بڕیار بوو ئەنجام بدرێت لە نزیك ئەم گەراجەوە ، نەتوانرا ئەنجام بدرێت . بەپێی سەرچاوەكان سەرەتا ئاگر لە ئۆتۆمبێلێك بەربووە و دواتر بلاو بۆتەوە و تێكڕای ئۆتۆمبێلەكان سووتاون .

ئەنجومەنی شاری لیڤەرپول بنكەی پێشوازی كردنی ئەو كەسانە بوون كە ناتوانن بۆ ماڵەكانیان بگەڕێنەوە لەو ناوچەیە بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوەیە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.