Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:28

ژمارەیەک فڕۆکه‌ی نادیار بە ئاسمانی ئێران سووڕاونەتەوە

ماوەی 4 رۆژە خۆپیشاندانەكان لە ئێران بەردەوامی هەیە
ژمارەیەك فرۆكەی نادیار بە ئاسمانی ئێران سووڕاونەتەوە
کوردستان TV
100%

 بەپێی نەخشەی فلایت ریدەر لە سەر ئاسمانی ئێراندا ژمارەیەك فڕۆكه‌ بینراون كە ئەم فڕۆكانە تۆمار نەكراون لە گەشتەكانی فڕۆكه‌وانی ئێراندا .

بەپێی لێكۆڵینەوەكان هۆكاری تۆمارنەكردنی ئەم گەشتە نادیارانە بۆ رووداوەكانی ئێستای چەندین شاری ئێران دەگەڕێتەوە كە ناڕەزاییەكی فراوان دژ بە حكومەتی ئێران ئەنجام دراون . پێشبینیش دەكرێت ئەم فڕۆكانه هێزەكانی پاسداران لە شوێنێكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە بگوازێتەوە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران .

ماوەی 4 رۆژە خۆپیشاندانەكان لە ئێران بەردەوامی هەیە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بە هەموو  هێزەوە دژ بەو خۆپیشاندانانە وەستاوەو وەڵام دەداتەوە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.