Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:02

نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ UN: هاووڵاتیانی ئێران ماوه‌یه‌کی زۆره‌ سه‌رکوتکراون

ئێرانییه‌كان ده‌نگی خۆیان دۆزیووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌ێنێ، ئێرانییه‌كان كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌ركوتكراون، ده‌نگی خۆیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ و حكوومه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی خۆیه‌وه‌ تاقیده‌كرێته‌وه‌.

نیكی هالي نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ئێرانییه‌كان كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌ركوتكراون، ده‌نگی خۆیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ و حكوومه‌تی ئێران له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی خۆیه‌وه‌ تاقیده‌كرێته‌وه‌.

هالی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی نوێدا پشتیوانی له‌و ملیۆنان مرۆڤ له‌ كۆریای باكوور، ڤه‌نزوێلا، كوبا و ئێران ده‌كات كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و حكوومه‌ته‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.