Erbil 9°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 09:21

ئوسترالیا پێش هه‌ڵبژارده‌ی که‌نه‌دا که‌وت

به‌م ئه‌نجامه‌ ئوسترالیا له‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت
کوردستان TV
100%

  
له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی جامی هبمان بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پێش هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا كه‌وت.

له‌یه‌كه‌م یاری تاكی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كچه‌ تێنس زانی ئوسترالی داریا گافریلۆڤا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كچه‌ تێنس زانی كه‌نه‌دی یۆجین بۆشار به‌ده‌ست هێنا و به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ ( شه‌ش، یه‌ك ) ( شه‌ش، چوار).

 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی تاكی پیاوان تێنس زانی ئوسترالی تناسی كوكیناكیس براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر فاتسیك بۆسبیلیسی كه‌نه‌دی بوو به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان (شه‌ش، چوار ) ( سێی ، شه‌ش) ( شه‌ش، سێ).

 هه‌رچی له‌یاری جووتی تێكه‌ڵاوه‌ ئه‌وا كه‌نه‌دا براوه‌ی یاریه‌كه‌بوو ( چوار، سێی) ( چوار ، سێی)، به‌م ئه‌نجامه‌ ئوسترالیا له‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت و له‌چاوه‌ڕوانی یاری نێ،ان به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیایه‌.   

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.