Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:42

ده‌زگای فیدڕاڵی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌کات

هه‌موو وڵاتانی جیهان پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه‌ ده‌زگای فیدڕاڵی عه‌ره‌بی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كرد بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ وه‌حشیگه‌ری ناوی برد.

 ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌شكرد‌ له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه‌ و داوا له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ چاكسازی بكات له‌ بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و  هه‌رزان كردنی نرخی كه‌ل و په‌ل و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاتدا.

 هه‌روه‌ها فیدڕاڵی عه‌ره‌بی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد ڕێگا به‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی هاووڵاتیان بدات و ڕێز له‌ داواكاری و مافه‌كانیان بگرێت.

 هه‌ر ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتكردۆته‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان.

 هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فیدڕاڵی عه‌ره‌بیدا هاتووه‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.