له‌سه‌ر خۆپیشاندان و گرژیه‌كانی ئێران، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت .
چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و داوای روخانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش 1/1/2018 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات .
رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئێران بڵاوی كردۆته‌وه ئێرانیه‌كان چاوه‌ڕێی وتاری سه‌رۆك كۆمارن و ئه‌ویش سبه‌ی دووشه‌ممه وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه لێژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مانی ئێران بڕیاریداوه سبه‌ی به‌په‌له كۆببێته‌وه له‌سه‌ر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانه‌كان .
له لایه‌كى تره‌وه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له لێدوانێكیدا هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت، "هه‌لى ئه‌و ئازادییه ده‌قۆزنه‌وه كه له ئێران‌دا هه‌یه".
له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ته‌سنیمى ئێران، حه‌مید ره‌زا ئاسه‌فى گوته‌بێژى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێ، "ئه‌و گردبوونه‌وه سه‌ندیكایى و ئابوورییه‌ى له هه‌ندێك شارى ئێران هه‌یه، نیشانه‌یه‌كى دیاره بۆ بوونى ئازادى له وڵات".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى هێرش ده‌كاته سه‌ر سعوودیه و پێی وایه سعوودیه خه‌ریكى پیلانگێڕییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بقۆزێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.