برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ژمارەیەک رێکاری نوێ لە رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش، دەگرێتە بەر.
مەکگۆرک رایگەیاندووە، کە ئەو رێکارە نوێیانە بۆ گەرەنتیکردنی دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییە هاوشێوەکانییەتی.
نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش راشیگەیاندووە، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2018 ئۆپەراسیۆنەکان سەرنج دەخەنە سەر لەناوبردنی داعش و پاشان سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
هەروەها مەکگۆرک وتیشى، هێزەکانی ئەمریکا تاكو ئەو کاتەی دڵنیا دەبن لە نهمانى داعش، لە سووریا دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.