Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:46

یانه‌ی ئۆلۆمپیاکۆس هه‌ر له‌پێشه‌نگ مایه‌وه‌

به‌ بیستو پێنج خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.
کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی لیتوانیا یانه‌ی زالگیراس كاوناس میوانداری یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی 74 خاڵ به‌رامبه‌ر 68 خاڵ برده‌وه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس هه‌ر له‌پێشه‌نگ مایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و ره‌نگه‌ یاریه‌كانی رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پۆلینی ئه‌و تیپه‌ هه‌بێتوو بۆ خانه‌ی دووه‌م یاخود سێه‌م دابه‌زێت.

 جێ ئاماژه‌یه‌ به‌درێژایی یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ به‌هاوسه‌نگی یاریان ئه‌نجام ده‌دا تا له‌ماوه‌ی چواره‌م تیپه‌ لیتوانیه‌كه‌ رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی 74خاڵ به‌رامبه‌ر 68 خاڵ برده‌وه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش زالگیراس كاونساس برواو متمانه‌ی زیاتربوو و به‌ بیستو پێنج خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.