نووسینی / کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
شێوه‌که له شێوه‌کانی هونه‌ر به‌رامبه‌ر جهمارهر پێشکه‌ش ده‌کرێت، که هه‌موو جۆره‌کانی ستاتیکا، خۆشی، سێرك، به‌زمه‌سات و مه‌رگه‌سات له شانۆ گه‌رییه‌کان له‌خۆده‌گرێت.
پێناسه‌یه‌کی ئاسایی خۆی هه‌یه که ده‌ڵیت: "شانۆ، کارێکی هونه‌رییه، کاتێ ئه‌کته‌ره‌کان ده‌قێکی نوسراو ده‌گۆرن بۆ نمایشێکی نواندن له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به هاوکاری ده‌رهێنه‌ر، که‌سایه‌تیه‌کان و رووداوه‌کانی شانۆ گهرییهکه، که نوسه‌ر نوسیویه‌تی، بهرجهستهیدهکهن و پێشکه‌ش به‌بینه‌ران ده‌کرێت."
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شانۆگه‌رییه‌که له ههموولایهنێکهوه سه‌رکه‌وتوو بێت. نمایشه‌کان هه‌ر له به‌زمه‌سات و مه‌رگه‌سات تاوه‌کو بابه‌تی سیاسی، کۆمه‌ڵه‌یه‌تی و فه‌لسه‌فی له خۆده‌گرن. یه‌کێک له بنماکانی نمایش بریتیه له: ره‌گه‌زی ده‌قی ئه‌ده‌بی (شانۆیی).
هه‌ندێک له ره‌خنه‌گران ده‌ڵین: "ده‌قی شانۆیی نابێته شانۆگه‌ری تاوه‌کو به‌رامبه‌ر به بینه‌ران له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ پێشکه‌ش نه‌کرێت."
هه‌ندێکی تر ده‌ڵین: "ده‌ق ته‌نها پلانێکه ده‌رهێنه‌ر به‌کاری ده‌هێنێت وه‌کو بنمایه‌ك بۆ نمایشی شانۆیی."
شانۆ هه‌موو هونه‌ره‌کانی تر له خۆ ده‌گرێت وه‌کو: نوسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، دانه‌ری دیکۆر، جلوبه‌رگ، رووناکی، ماکیاژ وموزیک.
پێکهه‌ته‌کانی شانۆیی هه‌وچه‌رخ بریتین له:
1ـ هۆڵی شانۆ. ئه‌و شوێنه‌ی بینه‌ر لێ داده‌نیشێت بۆ بینیی نمایش.
2ـ ته‌خته‌ی شانۆ بۆ چوار جۆر دابه‌شده‌کرێت. پێشه‌وه‌ی شانۆ، ئه‌م شوێنه گرینگ‌ترین و کاریگه‌رترین شوێنی نواندنه.
3ـ پانتایی دواوه‌ی کالۆسهکان، ئه‌م شوێنه‌یه که ده‌که‌وێته پشته‌وه‌ی شانۆ و ده‌بێته شوێنی خۆگۆڕینی جلوبه‌رگی ئه‌کته‌ره‌کان و دانیشتنیان.
4- ژووری به‌رێوه‌بردن بۆئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری شانۆ.
جۆری دووه‌م: شانۆی کراوه له سێ لاوه کورسی داندراوه به‌جۆرێک ده‌تواندرێت نمایشه‌که له یه‌ک کاتدا له‌سێ لاوه ببیندرێت.
جۆری سێیه‌م: شانۆی بازنه‌یی پێده‌ڵین، که له هه‌ر چوارلاوه بینه‌ران دانیشتوون. ته‌خته‌ی شانۆ که‌مێک نزمه بۆ ئه‌وه‌ی نمایشه‌که به جوانی ببیندرێت.
جۆری چواره‌م: ته‌خته‌ی شانۆی ساده، که ده‌تواندرێت شوێنه‌که‌ی بگۆردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.