كیژان ئیبراهیم خه‌یات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرامدا نووسیویه‌تی: شه‌وی سه‌ری ساڵ دوو به‌رهه‌می نوێ به‌ناوی (بڕوا ناكه‌م، هێلانه‌ی دڵ) كه دوو به‌رهه‌می جوانی ئه‌لبوومه‌كه‌م ده‌بن، پێشكه‌ش ده‌كه‌م به ئێوه‌ی ئه‌زیز، به‌هیوام دڵخۆش بن و چێژ وه‌رگرن، بینه‌ری نێت تی ڤی بن، به‌هیوام ساڵی ٢٠١٧ هه‌موو خه‌مه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ببات و ساڵی ٢٠١٨ ئارامی و خۆشبه‌ختی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
شایانی باسه كیژان ئیبراهیم له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه، له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی (حوسین میسری).
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته، هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی، خێزانێكی هونه‌ری بوون، باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا كردووه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.