فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ دانوستان و حکوومەتی عێراق تا ئێستاش ئەو ئامادەییەی تێدا نییە، بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جیاوازن له ههڵوێستهكانی پێشووی و بهغدا بهنیازه دانوستانی تەکنیکی دەستپێبکات لە نێوان وەزارەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاشان دانوستانە سیاسییەکان دەستپێبکات.
فرسەت سۆفی راشیگهیاند، هەنگاوی باش هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و کرانەوەی وڵاتان بە رووی هەرێمی کوردستاندا و ئێستاش لە ئامادەکاری ئەوەین کە هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین و ئەوەش کاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوچەکە دەبێت.
سەبارەت بە رێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی كوردستانیش، فرسەت سۆفی رایگهیاند: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کاتێک سەرۆکی پەرلەمان یان یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەست لەکار دەکێشتەوە بە پێی ماددەی 16 لە پەیڕەوی ناوخۆ ئەم دەستلەکارکێشانەوە دێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و ئەگەر بە زۆرینەی دەنگ قبووڵکرا، ئینجا دەبێت بە پێی بڕگەی دوو لە هەمان ماددە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا کاندیدی ئەو پۆستتە دیاریی بکرێت واتا ئەگەر یەک کاندیدیش هەبێت هەر پێویستە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.