Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:01

دۆخى شارۆچکه‌ى حه‌ویجه‌ خه‌ریکه‌ له‌ده‌ست ده‌رچێت

بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى ناتوانێدرێت له‌و ناوچه‌یه‌ بسه‌پێندرێت
کوردستان TV
#7
100%

چه‌ند رۆژێكه‌ بارو دۆخى ئه‌منى قه‌زاى حه‌ویجه‌ رووى له‌ خراپى كردووه‌ جموجۆڵه‌كانى داعش ترسى له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و هێزه‌ جێگیره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق له‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌ دروست كردووه‌

به‌ پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌كى  سه‌ربازى كه‌ بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ره‌وانكراوه‌ جیا له‌وه‌ى كه‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ جمو جۆڵى هێزه‌ نوستوه‌كانى داعش رووى له‌ زیادبوون كردووه‌ ترسێكى زۆریشى له‌لاى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراق دروست كردووه‌ هه‌رئه‌مشه‌ویش له‌ نزیك ناحیه‌ى عه‌باسى بۆمبێك به‌ كاروانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى به‌ناوى (ئه‌حمه‌د عه‌بود) ده‌كوژرێت وسیانى دیكه‌ش زامدار ده‌كرێن
 

شایه‌نى باسه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌ حه‌ویجه‌ ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس به‌ هه‌مان شێوه‌ كوژار  


به‌ پێى قسه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ناوچه‌ كانى حه‌ویجه‌و ده‌روروبه‌رى له‌ لێوارى ته‌قینه‌وه‌دایه‌ ترس و نائارامى به‌ ته‌واوى له‌نێو حه‌ویجه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى ناتوانێدرێت له‌و ناوچه‌یه‌ بسه‌پێندرێت پێشنه‌ى كوشتارگه‌كه‌ى حه‌ویجه‌ش كه‌ له‌ ساڵى 2011 به‌شێكه‌ له‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ى هێزه‌ مه‌زهه‌بیه‌كانى عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.