Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:05

سه‌رۆک هۆزێکى عه‌ره‌ب له‌ ماڵه‌که‌ى خۆى تیرۆرکرا

گونده‌كه‌ كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانى تێدا جێگركرابوون
کوردستان TV
100%

دواى راگه‌یاندنى كۆتاى هاتنى داعش له‌ عێراق له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، جموجۆڵه‌كانى داعش رووله‌ زیادبوون ده‌كات له‌ نوێترین كرده‌ویاندا تیرۆركردنى سه‌رۆك هۆزى جبووره‌ له‌ ناحییه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌

په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له‌ گه‌رمیانرایگه‌یاند: ئه‌مه‌شه‌و گروپێكى داعش له‌ گوندى (عه‌وامر) هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كه‌ كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانى تێدا جێگركرابوون داعش توانیان بگه‌نه‌ ناو گونده‌كه‌ ده‌ستى خۆیان بوه‌شێنن

راشى گه‌یاند دواى رووبه‌ رووبونه‌وه‌یه‌كى چه‌ند سه‌عاتى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى  توانیان بگه‌نه‌ ناو  گوندى عه‌وامر و سه‌رۆك هۆزى ئه‌و گونده‌ش به‌ ناوى (محەمەد حەمید ساڵح) له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى تیرۆر بكه‌ن پاشان به‌ره‌و شوێنه‌ سه‌خته‌كانى چیاى حه‌مرین رۆیشتوون و خۆیان وون كردووه‌

گوندى عه‌وامر سه‌ربه‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قینه‌ ده‌كه‌وێت دامێنى زنجیره‌چیاى حه‌مرین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.