Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:43

مینیسۆتا پێنجه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی به‌ده‌ستهێنا

له‌ ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ به‌ سه‌دوچوارده‌ خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
کوردستان TV
100%


تیپی مینیسۆتا تیمبه‌ر وۆڵڤز پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دوبیستوهه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوبیستوپێنج خاڵ له‌ تیپی دێنیڤه‌ر ناگیتسی میوانی برده‌وه.

له‌ ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ به‌ سه‌دوچوارده‌ خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، بۆیه‌ په‌نابرایه‌ به‌ر ماوه‌ی زیادكراو كه‌ تیایدا یاریزان جیمی بوتله‌ر ئاستێكی به‌رزی بۆ تیپی میواندار پێشكه‌شكردو دوانزه‌ خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو سه‌ره‌نجام مینیسۆتا به‌ جیاوازی سێ خاڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.

هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان ئه‌ندرۆ وینگیز بیستویه‌ك خاڵی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێناو تاج گیبسۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ هه‌مان تیپ تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مینیسۆتا له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گروپی ڕۆژئاوای ئێن بی ئه‌ی بۆ په‌نجاوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.