Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:08

نه‌وه‌ی خومه‌ینی: ئیمامی عه‌لی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانییه‌

ده‌یانه‌وێ له‌م رێگایه‌وه‌ خه‌ونه‌كانیان بهێننه‌ دی
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی به‌ پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن خومه‌ینی، نه‌وه‌ی عه‌لی خومه‌ینی ،رێبه‌ری پێشووتری ئێران پێی وایه‌ عه‌لی كوری تاڵب به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر نه‌بیل ئه‌لعه‌توم، توێژه‌ری ستراتیژی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م لێدوانانه‌ هاوشێوه‌ی لێدوانه‌كانی پێشووی ره‌حیم مه‌شایی،جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئێرانه‌ كه‌ پێی وابووه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد- دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ ڕه‌چه‌ڵك ئێرانییه‌.

گوتیشی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی مێژووی نییه‌ و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ له‌م رێگایه‌وه‌ خه‌ونه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی هیلالی شیعی بهێننه‌ دی.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.