ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای به تیرۆرست وه‌سفكردو راشیگه‌یاند به‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سته‌لات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له‌و وڵاته به ئه‌نجام ناگه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ل باجی قائید سه‌بسی سه‌رۆكی تونس له‌شاری تونسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ئه‌ردۆگان، رایگه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د تیرۆرسته‌و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات، گوتیشی نابێت ئه‌سه‌د له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سوریادا بمێنێته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند ناكرێت به‌شار ئه‌سه‌د له داهاتووی سوریادا هیچ پێگه‌و رۆڵێكی هه‌بێت له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی كوشتوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.