فیلمی دیكیۆمێنتاری "مردن له به‌رانبه‌ر برینی وایه‌ر" كه گوزارشت له پێشمه‌رگه ده‌كات له ده‌رهێنانی "سه‌روه‌ر عه‌بدولڵا" وه‌ك باشترین فیلم له وڵاتی ئۆرۆگوای خه‌ڵات كرا .
ئه‌و فیلمه باس له تیمێكی پێشمه‌رگه ده‌كات كه كاریان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانهیه كه تیرۆریستانی داعش له نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دایانناوه و تیرۆریستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشمه‌رگه‌گانی ئه‌و تیمه شه‌هید بكه‌ن.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ئاشكرایكرد له ماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی"مردن له به‌رانبه‌ر برینی وایه‌ر " كه 2 ساڵی خایاند له كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و وه‌ك دیكۆمێنتارییهك له فیلمه‌كه پیشان دراوه .
ئه‌و فیلمه له گه‌ری یانزه‌ی (11) فیلمی فێستیڤاڵی ئۆرۆگوای وه‌ك باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری خه‌ڵاتكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.