Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 13:13

ئەردۆگان: کۆنسۆلى گشتى تورکیا له‌ قودسى رۆژهه‌لات دیارى ده‌که‌ین

ئەردۆگان: ئەسەد تیرۆریستەو نابێت لە داهاتووی سووریا پێگەی هه‌بێت
کوردستان TV
100%


دوای سه‌ردانى بۆ تونس و کۆبوونەوەی له‌گه‌ل باجی قائید سبسی، سەرۆک کۆماری تونس، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا  له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانی هاوبه‌شدا، لەبارەی داهاتووی سووریاو چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د رایگەیاند" ئەسەد تیرۆریستەو بکوژی نیو ملیۆن کەسە، بۆیه‌ نابێت لە داهاتووی سووریادا پێگەی هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پشتگیرى لێ بكرێت و له‌ سه‌رۆكایه‌تیدا بمێنێت، ئه‌وا ئێمه‌ ستەم لە گەلی سووریا دەکەین.

له‌باره‌ى قودسه‌وه‌، ئه‌ردۆگان بریاره‌كه‌ى دۆنالد تره‌مپى له‌ نایاسایی زانى و رایگه‌یاند" توركیا كۆنسۆلى گشتى خۆى له‌ قودسى رۆژهه‌لات دیارى ده‌كات و رۆلى بالیۆزى ولاته‌كه‌ى له‌ فه‌له‌ستین ده‌گێرێت. هه‌روه‌ها وتیشى" له‌م نزیكانه‌ بالیۆزخانه‌ى توركیا له‌ لیبیا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.