ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا به مه‌رج كه‌ناڵی ئێن ئارتی بكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان بریاری دا به داخستنی كه‌ناڵی ئێن ئار تی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له پێناو هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوزی و پشێویانه‌ی هه‌فته‌ی رابڕدوو له پارێزگای سلێمانی روویاندا ، دوێنێ به پێی بریارێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه درێژ كرایه‌وه له به‌ر هۆكاری خراب به كارهێنانی ئامێری تیلی پۆرت كه له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كارییان نه‌هێناوه .
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته قوباد تاڵه‌بانی ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پاڵپشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ژماره 35 ساڵی 2007 له سه‌ر بنه‌مای ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕا ده‌ربرین بریاری دا به:
1- پێویسته له سه‌ركه‌ناڵی ئێن ئارتی به‌ڵگه‌ی پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرى و لاوان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ئامێری تیلی پۆرت له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه كارپێكراوه‌كان به‌كار ده‌هێنێت.
2-كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئارتی پاپه‌ندی خۆیان ده‌رببڕن به یاسا‌و رێنماییه كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و رێز گرتن له بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و ئه‌رك و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان
3-ئه‌م بریاره‌كه له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه جێبه جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.