Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:02

شێخ جه‌عفه‌ر: گروپێکی ناو یه‌کێتی ده‌یانه‌وێ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی بکه‌ن

وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كرد
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێ،  ئاڕاسته‌ و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه‌ هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ئاڕاسته‌ و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه‌ هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌و توند و تیژییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گروپه‌بوون نه‌ك خه‌ڵك چونكه‌ به‌وه‌ ویستیان بیانوو بده‌نه‌ ده‌ست سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی تا به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه‌ بێنه‌وه‌ سلێمانی و هه‌موو كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: هێزی باڵای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كوردستانه‌ كه‌ له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان و توندو تیژییه‌كان به‌مه‌بستی پاراستنی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نیانه‌ دابه‌زینه‌ ناوشار و قه‌زا و شوێنه‌كان، ئه‌م هێزه‌ پێشمه‌رگه‌ و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌پارێزێت،ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نیانه‌ین.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.