Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:33

ڕووسیا فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی کوردی "بێده‌نگی ئاسمان" خه‌ڵات ده‌کات

به‌شداری له‌ زیاتر له‌ 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌
flem bednge aismik
کوردستان TV
100%

"بێده‌نگی ئاسمان" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌ و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه‌ و له‌ماوه‌ی ته‌نیا چوار مانگدا به‌شداری له‌ زیاتر له‌ 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌ و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه‌.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه‌ ڕاگه‌یاند: فیلمه‌كه‌م "بێده‌نگی ئاسمان"، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌شی فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ئۆراسیای پێبه‌خشرا كه‌ له‌ شاری مۆسكۆ له‌ وڵاتی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.

شایانی باسه‌ سیناریۆی فیلمه‌كه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی‌ و كاری گرافیك‌ و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش ڕامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردووه‌، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌ و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه‌.

سه‌رچاوه‌ / وشه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.