٤٤ سه‌ربازی سه‌ربازگه‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌وجی ١٠٦ی تۆپهاوێژ، به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوێنێ له نێوان كاتژمێر ٠١:٠٠ه‌وه تا به‌یانی ٤٤ سه‌ربازی سه‌ربازگه‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌وجی ١٠٦ی تۆپهاوێژ، به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستییان سه‌ربازه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئیسڵاحییه كراون و هیچ یه‌كێكیشیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
به نوره‌ددین جانیكلی، فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری توركیا، لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه له پرسی تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی ئیسڵاحییه سه‌ر به پارێزگای عه‌نتاب ده‌ستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.