Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:59

ده‌رهێنه‌رێک به‌ تاوانی کوشتنی هاوژینه‌که‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی کرا

به‌ر له‌ ١٧ ساڵ ئه‌نجامدراوه‌
DARHENARE HNDE
کوردستان TV
100%

ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی له‌ هیندستان، به‌ تاوانی كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی، به‌ بڕیاری دادگا بۆ هه‌تاهه‌تا زیندانی ده‌كرێت ، تاوانه‌كه‌ به‌ر له‌ ١٧ ساڵ ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌رهێنه‌ری هیندی (سوهه‌یب ئیلیاسی) ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ، هاوژینه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌.

له‌ دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ له‌ دادگا، ئیلیاسی هاواری كرد و گوتی كه‌ ئه‌و بێ تاوانه‌ و ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌كرێت تاوانه‌.

 شایانی باسه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ـدا ته‌رمی هاوژینی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ سینه‌ماییه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا له‌ دلهی دۆزرایه‌وه‌ و به‌ چه‌ندین لێدان به‌ چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ دیاربووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حلجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.