ئەیاد عەلاوی داوا دەكات رێگاچارەیەكی خێرا بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە، گوتیشی ئێمە سوورین لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ، نابێت گەلی کورد سزابدرێت.
ئەیاد عەلاوی داوا دەكات رێگاچارەیەكی خێرا بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە كە كاریگەری خراپی لەسەر بژێوی ژیانیان دروستكردوە، دەشڵێت لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك كۆمار دۆسیە ناكۆكی لەسەرەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارسەر بكرێن. عەللاوی گوتیشی ئێمە سوورین لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دەبێت کورد بگەڕێتەوە، نابێت گەلی کورد سزابدرێت، بەڵکو دەبێت بەتەواوی بدرێتە پاڵ عێراقی یەکگرتوو.
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هۆشداری داوە لەو ئەجێندایانەی كە خێری بۆ هەرێمی كوردستان ناوێت، ، داواش لەحزب و سەندیكاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات كەخۆڕاگربن و نەكەونە ژێرباری ئەوانەی دەیانەوێت فیتنە بنێنەوە، راشیگەیاندوە: هاووڵاتیانی كورد بەرگەی ئەنجامی بەردەوامی قەیرانەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیان گرتوەو پێویستە رێگاچارەیەكی خێرا بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە .
جێگری سەرۆك كۆماری عیراق داواش دەكات هەوڵی خێرا بدرێت بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسییە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبەر رۆشنایی ئەو دەستپێشخەریانەی خراونەتەڕوون بەتایبەت هەوڵەكانی د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ریازی سعودی دەڵێت: عێراق ئەمڕۆ بەدەستی تایەفەگەری سیاسی دەناڵێنێت و پرسی ئاوارەکانیشمان هەیە، ئێستا پرسی ناکۆکی لەگەڵ هەرێمی کوردستانیشی هاتەسەر و ئەگەر هەیە دۆخی پارێزگای کەرکووک لە هەر ساتێکدا بتەقێتەوە.
عەللاوی گوتیشی ئێمە سوورین لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دەبێت کورد بگەڕێتەوە، نابێت گەلی کورد سزابدرێت، بەڵکو دەبێت بەتەواوی بدرێتە پاڵ عێراقی یەکگرتوو.
عەللاوی ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ساڵی 2010 لیستی عێراقییە خاوەنی زۆرینە بوو، بەڵام ئێران دژی وەستایەوە و ئەمریکاش پاڵپشتی کرد و رێگەیان نەدا حکومەت پێکبهێنین، ئەگەرنا عێراق لەو دۆخە خراپە رزگاری دەبوو و سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە دەبینی.
عه‌للاوی گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و نوری مالكی جێگره‌كه‌یدا، گفتوگۆمان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و جه‌ختمان له‌سه‌ر گرنگی باوه‌شكردنه‌وه بۆ كورد كرده‌وه، نه‌ك فه‌رامۆشكردنیان، چونكه كورد به‌شێكی هه‌ره زیندووی گه‌لی عێراق پێكده‌هێنن. عه‌لاوی پێداگیریشی كرد، "ئێمه چاومان زۆر له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بادی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد.
جێگری سەرۆککۆماری عێراق جەختیش دەکاتەوە: دەبێت هەڵبژاردنەکان بەلایەنی کەمەوە 65% بێگەردبن، بۆیە دەخوازم حکومەت ژینگەی دروست بۆ هەڵبژاردنەکان بڕەخسێنێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر هەیە لێکەوتەی نەرێنی گەورە رووبەڕووی عێراق ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.