Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 13:12

سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی میلواکی بۆکس به‌ده‌ست هێناو

به‌ئه‌نجامی سه‌دو یازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو شه‌ش خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكای یانه‌ی چارلۆت هۆنیتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی میلواكی بۆكس به‌ده‌ست هێناو به‌ئه‌نجامی سه‌دو یازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو شه‌ش خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا تیپ یمیلواكی له‌پێشه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی دووه‌مدا تیپی چارلۆت توانی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت بۆ په‌نجاو سێی خاڵ بۆ هه‌ردوولا.

هه‌ر له‌درێژه‌ی یاریه‌كه‌دا ماوه‌ی سێیه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلواكی به‌كۆتا هات به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر هه‌شتاو یه‌ك خاڵ.

له‌ماوه‌ی چواره‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌دا تیپی میواندار ریزه‌كانمی خۆی باشتر رێكخسته‌وه‌و توانی ئه‌و ماوه‌یه‌ و یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت به‌ئه‌نجامی سه‌دو یازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو شه‌ش خاڵ. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.