Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:45

حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکوک جێگۆڕکێ به‌ هێزه‌کانی ده‌کات

ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كان په‌لامار ده‌درێن
کوردستان TV
#7 #9
100%

محمه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌ لێدوانێكیدا به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركوك سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پارتی له‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ داگیر كراون .

گوتیشی : باره‌گای ناوچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش یه‌كێك بوو له‌و باره‌گایانه‌ی پارتی كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیرایان كردبوو، زۆربه‌ی جاران له‌و باره‌گایه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كرا و هاوڵاتی بێتاوانییان شه‌هید ده‌كرد، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ته‌قه‌یه‌كی زور كرا و قوتابیه‌ كورده‌كانیان ده‌ستگیر كرد، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و باره‌گایه‌ زیاتر كه‌وتبووه‌ به‌ر رقی خۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركوك

راشیگه‌یاند : ئه‌و هێزه‌ی له‌و باره‌گایه‌ بوون ڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كان په‌لامار ده‌دران بۆیه‌ به‌ ناچاری چوڵیان كرد.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د خورشید گووتی: زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ دوای چوڵكردنی باره‌گای فه‌رمانبه‌ران گواستویانه‌وه‌ بۆ باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ نزیك مزگه‌وتی رزگاری جێگیر كراون .

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ژداری كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ خورشید گوتی: پارتی هیچ مه‌رجێكی بۆ به‌ژداری بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا گرفتی پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌ركوك داگیر كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌شی كه‌ ده‌لێَن كه‌ركوك ئارامه‌ و داگیر نه‌كراوه‌ با بچن سه‌یرێكی باره‌گاكانی پارتی بكه‌ن له‌ كه‌ركوك ،بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان باشه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تیش نه‌ده‌ین به‌و داگیركارییه‌ی له‌ كه‌ركوك دا هه‌یه‌.

له‌ كۆتایدا محه‌مه‌د خورشید راگه‌یاند : هه‌ركات بارودۆخی كه‌ركوك گه‌رایه‌وه‌ پێش 16ئۆكتووبه‌ر و ئاواره‌كان گه‌رانه‌وه‌ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ئه‌و هێزه‌ نامۆیه‌ی كه‌ ئێستا له‌ كه‌ركوك دا هه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك نه‌مان، پارتی هیچ  لاری نییه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك ، تا بارودۆخی كه‌ركوكیش به‌م شێوه‌یه‌ بێ ئاماده‌ نین بگه‌رێینه‌وه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.