Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:26

دیترۆیت پیستۆنز له‌ نیویۆرک نیکسی برده‌وه‌

هه‌ژده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%


تیپی دیترۆیت پیستۆنز هه‌ژده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ 104 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 101 خاڵ له‌ تیپی نیویۆرك نیكسی میوانی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ ڕكابه‌ریه‌كی توندی له‌نێوان هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه‌ بینی و له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا ژماره‌ی خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كتر نزیك بوو، به‌ر له‌ 44 چركه‌ له‌ كۆتاییهاتنی یاری، هه‌ردوولا به‌ 101 خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.

دواتر تیپی میواندار به‌ هه‌وڵ و كۆششی یاریزان ڕیگی جاكسۆن ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 104 خاڵ و به‌ جیاوازی سێ خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه.

هه‌ر له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌دا، یاریزان تۆبیاس هاریس 24 خاڵی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركردو ڕاندۆن درۆمۆندی هاوكاره‌كه‌شی 18 خاڵی دیكه‌ی بۆ هه‌مان تیپ به‌ده‌ستهێنا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی دیترۆیت پیستۆنز له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی بۆ 50 خاڵ به‌رزبووه‌وه.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.