گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ ، ده‌سـتی تێكده‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش له هه‌ولێرو دهۆك خوازیاری خۆپـیشاندان بێت، ده‌توانێت داوای مۆڵه‌ت بكات و له لایه‌ن پارێزگاره‌وه ڕێگای پـێده‌درێت.
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به ڕاده‌ربڕینی ئازادانه و دیموكراسیـیانه هه‌یه، وه ڕاده‌ربڕینی شارستانیـیانه مافی ڕه‌وای هه‌ر تاكێكه و یاساش ڕێگه‌ی پـێداوه.
گوتیشی:ده‌سـتی تێكده‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن.
گوتیشی: ئیستاش به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كران و وه‌كو داهاتێك بۆ پـێدانی موچه به‌كارده‌هێنرا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماون، بۆیه ئه‌و ڕاستییه‌كه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بیزانێت كه ئێستا داهاتی حكومه‌تی كوردستان دیاره چه‌نده و به گوێره‌ی ئه‌و داهاته هه‌وڵ ده‌درێت مانگانه موچه‌كان بدرێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، به‌و پـێـیه‌ی ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه هه‌ر سێ حزبه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌بێت حكومه‌ت پـێكبهێننهوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا چه‌ند مانگێكی كه‌م ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی ڕه‌تیكرده‌وه ڕێگیری له خۆپیشاندان كرابێت و گوتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك خوازیاری خۆپـیشاندان بێت ده‌توانێت داوای مۆڵه‌ت بكات و له لایه‌ن پارێزگاره‌وه ڕێگای پـێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.