دواى كۆنترۆلكرندنى پشێوییه‌كانى بارى ئاڵۆزى پارێزگاى سلێمانى و ده‌ورو به‌رى به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان، له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى ناوچه‌كه و كشانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له حكومه‌ت ئه‌و دوو حزبه خۆیان خستۆته به‌ره‌ى خه‌ڵكى نارازى
له‌م باره‌یه‌وه د.ئاسۆ مه‌حمود باژێروانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه: له سلێمانى له جیاتى حكومى مه‌ده‌نى ئێستا حوكمى سه‌ربازى به‌ڕێوه ده‌چێت
ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌خنانه‌ى له حزبه‌كه‌ى ده‌گیرێت به بیانووى هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نییه‌كان گوتى راسته ئه‌و ده‌سه‌لاتانه له ده‌ستى ئێمه‌دایه به‌ڵام 25 ساڵه ئه‌م حزبانه هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى خۆیان دێننه پێشه‌وه به‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه ده‌یسه‌پێنن و ووتیشى له ئێستادا ئاسایش له‌و ناوچه‌یه هه‌موو ده‌سه‌لاتێكى قۆرخ كردووه
سه‌باره‌ت به سوتاندنى باره‌گاكان گووته: باره‌گا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه په‌رچه‌كردارمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها گوتى ده‌شزانین بۆچى له‌به‌رامبه‌ر باره‌گاكانى ئێمه هه‌ندێك باره‌گاى ده‌سه‌ڵات سوتێندراوه ئهوهتهنیا بۆ یهكسانكردنهوهى دۆخه‌كه‌یه
د.ئاسۆ گووتیشى ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزى هێناوه‌ته شارى سلێمانى
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى گووتى: به یه كێتیمان راگه‌یاندووه " ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكه‌ین پێویسته هێز له ناو شاردا پاشه كشه‌ى پێ بكرێت ئه‌گه‌رنا بڕیارى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.