Erbil 41°C پێنجشەممە 18 تەمووز 13:56

سێیه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی تۆمارکرد

له‌ پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی شكستی هێنا
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركردو به‌ نه‌وه‌دوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دویه‌ك خاڵ له‌ تیپی پۆرتلاند ترایه‌ل پلێزه‌رزی میوانداری برده‌وه.

له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان لاماركۆس ئه‌لدریدیچ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو بیستودوو خاڵی بۆ سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز به‌ده‌ستهێنا، پاول گاسۆلی هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ هه‌مان تیپ تۆماركرد.

هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو یاریزان كاوی لیۆناردو تۆنی باركه‌ر به‌هۆی پێكان له‌ ڕیزی سان ئه‌نتۆنیۆ دابڕان.

له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان دیماریا لیارد حه‌ڤده‌ خاڵی بۆ پۆرتلاند تۆماركردو تیپه‌كه‌شی به‌ جیاوازی ته‌نها دوو خاڵ یاریه‌كه‌ی دۆڕاندو له‌ پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی شكستی هێنا .
 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.