Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:20

گۆرانییه‌ک بۆ گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه‌

له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێره‌
کوردستان TV
100%


به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌ك ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه‌ هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری فارس " مه‌نسوور" له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێره‌.

شاعیری ناسراوی كورد " ئه‌دیب چه‌ڵكی" ئاشكرایكرد كه‌ خۆیی و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێران "مه‌نسوور" به‌ نیازن به‌ زمانی كوردی كارێكی گه‌وره‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك  بۆ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامبده‌ن.
چه‌لكی وتیشی، تێكستی ئ
ه‌و گۆرانییه‌ هی خۆیه‌تی و ئاوازه‌كه‌شی میللییه‌ و له‌ هونه‌ری چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاجیا وه‌رگیراوه‌ و "مه‌نسوور به‌ نیازه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی سه‌روو تۆمار بكات .

جێی باسه‌،ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری تاران له‌ دایك بووه‌ و جگه‌ له‌ گۆرانی گوتن شاره‌زایی له‌ چه‌ند پیشه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌كو( دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و ئه‌كته‌ر) ا هه‌یه‌ ،ناوبراو یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌مشید به‌ زمانی كوردی گۆرانی گوت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.