ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد زیانی زۆری بۆ ھەردوولا دەبێت نەک تەنھا لایەنێکیان.
لایەنە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیھانیش پشتیوانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن. بهڵام تاوهكو ئێستا حكوومهتی ناوهند ئامادهی گفتوگۆكانی لهگهڵ ههرێم نهبووه.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، ئوسامە نوجەیفی رایگەیاندووە، پێویستە بەزووترین کات رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزرێتەوەو ھەردوولا بەگەنە رێکەوتن بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بەشێوەیەک رەزامەندی ھەردوولای لەسەر بێت.
نوجەیفی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام بوونی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد زیانی زۆری بۆ ھەردوولا دەبێت نەک تەنھا بۆ ھەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراق، بۆیە پێویست لەداھاتوویەکی نزیکدا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
لایەنە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیھانیش پشتیوانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان ھەردوولا دیاری نەکراوە. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەدیاریکراویش لەدوای ساڵی (2014)ەوە کە بە فەرمانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوكاتەی عێراق (%17)ی بەشە بودجەی ھەرێم راگیرا.
شایهنی باسه حكوومهتی ههرێمی كوردستان چهندین جار ئهمهی دووپات كردۆتهوه كه ههرێمی كوردستان ئامادهیه كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا له رێی دهستوور چارهس بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.