رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/12/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا 11 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیاری میدیا جیهانییەکان، ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا 10 هێندە سەرووی پێشبینییەکان بووە و گەیشتووەتە 11 هەزار کەس، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق دەڵێت، هەزار و 260 کەس کوژراون.
بابه‌ته‌كه‌ی تایمز له‌ژێر ناوی "شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ 11 هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی كرده‌ووه‌ته قوربانی" نوسیووه‌و ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی هێزه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پاڵپشتیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیاندا، بووه‌ته هۆی كوژرانی 11 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل، ئه‌وه‌ش ده به‌رامبه‌ری ئه‌و ژماره پێشبینیكراوه بووه كه پێشتر خرابووه‌ڕوو.
رۆژنامه بریتانییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سێ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون به‌هۆی بۆمبابارانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه و ئه‌و مووشه‌ك و تۆپ و هاوه‌نانه‌وه بووه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و ئه‌و ھێزانه‌وه ئاراسته‌ی شاره‌كه كراون كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كات. به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان به‌هۆی چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كانی كوژرانی ئه‌و به‌شه‌ی خه‌ڵكی رووننه‌كراوه‌ته‌وه".
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی ئاژانسی ئەی پی (AP)، لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا نۆ هەزار و 606 سڤیل کوژراون و ئاژانسەکە ناوەکانی دەستکەوتوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەکەی ئەی پی، ژمارەی کوژراوانی سڤیلی ئەو شەڕە کە نۆ مانگی خایاند، لەنێوان 9 بۆ 11 هەزار کەسدایە. ئەوەش بەبێ کوژراوانی دەستی داعش و گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ماوه‌ی زیاتر له 9 مانگ درێژه‌ی كێشا و جگه له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان، به‌شێكی زۆری شاره‌كه وێران بوو، به‌تایبه‌تی رۆژئاوای مووسڵ كه چه‌كدارانی داعش به‌رگرییه‌كی زۆرتریان تێداكرد.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا به‌شێكی ته‌رمه‌كان ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كان ده‌رنه‌هێنراون و به سه‌دان هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون.
رۆژنامەیه‌كه لێدوانێكى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر مووسڵ به درۆ ده‌خاته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، تەنیا هەزار و 260 سڤیل لەو شەڕەدا له موسڵ کوژراون.
ئەمریکا چەند جارێک کوژرانی سڤیلی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە پشتڕاستکردووەتەوە و پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، تەنیا هەزار و 260 سڤیل لەو شەڕەدا له موسڵ کوژراون.
داعش لە حوزەیرانی 2014 شاری موسڵی کۆنترۆڵکرد. شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری لە 17-10-2016 دەستیپێکرد، دوای نۆ مانگی لە 10-7-2017 کۆتاییهات.
رێکخراوی چەکداری داعش لە حوزەیرانی 2014دا موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی عێراقی کۆنترۆڵکرد و دەستی بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای عێراقدا گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.