نهجیبە نەجیب ئەندامى لێژنەى ئابوورى و بەرهەمهێنان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند: "جومگە ئابوورییەکانى عێراق تووشى نادادپەروەریەکى گەورە بوونەتەوە".
نەجیبە نەجیب کە هاوکات ئەندامى لێژنەى ئاوەدانکردنەوەى ناوچە وێرانبووەکانى جەنگى داعشە دەڵێت "هەموو جوومگە ئابوورییەکانى عێراق تووشى نادادپەروەرى بوونەتەوە، لە پاڵ ئەوەى شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێم نادرێت و بەربەستى بۆ دروست دەکرێت.
تەنانەت لە ئاوەدانکردنەوەى ناوچە وێرانبووەکانى جەنگى داعشیش نادادپەوەرییەکى گەورە هەیە، تا ئێستا بڕى دوو تڕلیۆن دینار بۆ ئەو ناوچانە تەرخان کراوە وێڕاى ئەوەى پارەکە کەمە و بەش ناکات، کەچى بەهەدەردانێکى زۆریشى تێدایە بە نادادپەروەرى پارەى تەرخانکراو بۆ ناوچە وێرانبووەکان دابەش کراوە، کەمترین پارە بۆ ئاوەدانکردنەوەى شار و شارۆچکە سوننییەکان و ناوچە جێناکۆکەکان دەست نیشانکراوە، لە کاتێکدا بەشى هەرە زۆرى وێرانکارییەکان لەو ناوچانەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.