له زۆرێك له‌ناو شاران ته‌لارى بێزاركه‌ر هه‌یه یاخود به شێوه‌یه‌ك دیوارى ته‌لاره‌كان به‌هۆی كۆنییه‌كه‌یه‌وه یاخود به‌هۆى بیناو و دیزاینى شێوازێكى ناشرین به‌و شاره ده‌به‌خشێت.
هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان ئه‌و جۆره دیوارانه وه‌ك كانڤاسێكى گه‌وره ده‌بینن و ده‌ست ده‌كه‌ن به گواستنه‌وه‌ى خه‌یاڵ و به‌هره و توانا هونه‌ریه‌كانیان و جوانترین و نایابترین كارى هونه‌رى له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن به‌مه‌ش پێشانگایه‌كى گه‌وره پێشكه‌شى هاووڵاتى شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى هونه‌رى شاره‌كه‌یان جوان ده‌كه‌ن.
ئه‌م جۆره هونه‌ره ناوى هونه‌رى شه‌قامى لێ ده‌نرێت و لێره‌دا چه‌ند كارێكى هونه‌رى شه‌قامتان نیشان ده‌ده‌ین له سه‌رتاسه‌رى شاره‌كانى جیهان:
1- تابلۆیه‌كى ڕێنیسانس له پوى ئێن ڤهلاى له فه‌ره‌نسا
2- با دره‌خته‌كان به زیندووى بهێڵینه‌وه له بیالیستوك پۆلاند
3- خانووى شه‌وێكى ئه‌ستێره‌یى له بریستولی به‌ریتانیا
4- برایڤیس چارینساك له فه‌ره‌نسا
5- باپیرى دانا له كاوناس لیتوێینیه
6- تابلۆیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر دیوارى باڵه‌خانه‌یه‌ك له به‌رلینی ئه‌ڵمانیا
7- تابلۆیه‌كی جوان له‌سه‌ر دیوارى خانویه‌ك له گلاسكۆ سكوتلاند
8- هونه‌رێكى جوان له‌سه‌ر شه‌قامێك له ئه‌سینای یۆنان
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.