گۆرانیبێژ "حه‌مید عوسمان" یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده لاوانه‌ی كه تا ئێستا خاوه‌نی 20 گۆرانییه و ڤیدیۆ كلیپی بۆ زۆربه‌یان ئه‌نجامداوه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانی چاوه‌زار كه دوایینكاری هونه‌ری بوو،له ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری دیكه‌یه له نێوانیاندا ئه‌لبوومێكی گۆرانیش به‌دی ده‌كرێت .
ده‌رباره‌ی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی ناوبراو ئاشكرایده‌كات كه هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه ته‌نها یه‌ك گۆرانی ماوه كاری تۆماركردنی به كۆتا بێت .
حه‌مید وتیشی جگه له‌و ئه‌لبوومه به نیازه 3 گۆرانی به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (ناسری ره‌زازی،كه‌مال محه‌مه‌د و په‌یوه‌ند جاف) تۆمار‌و كلیپ بكات،هه‌روه‌ها ناوبراو به نیازه چه‌ند گۆرانییه‌ك به شێوه‌ی گه‌شت تۆمار بكات كه ناوی ناوه گوڵ‌چنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.