Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:34

قائیمقامی سلێمانی: دۆخی شار ئارامه‌و جموجۆڵ له‌ناو سه‌نته‌ر ئاساییه‌

نابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كانمان دروستبێت و وه‌ك موسڵی لێبێت
کوردستان TV
100%

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: رەوشی پارێزگای سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەڕوات و ئەو ھێزانەش کە بڵاوەیان پێکراوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی ھاووڵاتیان و رێگری کردنە کە ھەر رووداوێکی نەخوازراو قائیمقامی سلێمانی گوتیشی: هیچ كه‌س خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێت له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئه‌منی شاری سلێمانی گوتی: خۆپیشاندانه‌كان ئاڕاسته‌ی توندوتیژی به‌خۆیانه‌وه‌ گرتووه‌و نابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كانمان دروستبێت و وه‌ك موسڵی لێبێت.

ئاوات محه‌مه‌د داوای له‌هه‌موو حزب و لایه‌ن و خۆپیشانده‌ران و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی كرد كه‌ به‌رپرسیارانه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و هه‌مووان هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان.

قائیمقامی سلێمانی گوتیشی: هیچ كه‌س خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێت له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان.

قائیمقامی سلێمانی گوتیشی: ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانه‌و له‌ئێستاشدا له‌ناو شاری سلێمانی دۆخه‌كه‌ ئارامه‌و جموجۆڵ له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانیش گوتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ده‌زانین كه‌ هه‌رێم به‌ قه‌یرانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌بێت هه‌موومان به‌ به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه‌ بكه‌ین.

شایه‌نی باسه‌ لە چەند رۆژی رابردوودا مامۆستایان و مووچەخۆران و بۆ داواکردنی مافەکانیان خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بەرەو ئاڵۆزی و گرژی گۆڕاو بەھۆیەوە چەند بریندارێکی لێکەوتەوە و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی حكوومی و حزبی سوتێنران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.