Erbil 12°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 08:38

له‌ خورماتو گرووپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ دۆشکه‌ ته‌قه‌ له‌ یه‌کتر ده‌که‌ن

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شه‌ڕ ده‌كه‌وێته‌ نێوان گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ چه‌كی دۆشكه‌ ته‌قه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌ پێش قائمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی خورماتوو كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان گروپێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و  مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ ئاكامدا به‌چه‌ك رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوژراو  بریندار هه‌یه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌ چه‌كی دۆشكه‌ رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.