راگه‌یاندنى قائیمقامى كفرى له ئاگادارییه‌كدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له شارۆچكه‌ى كفرى راگه‌یاند. هه‌روه‌ها قائمیقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى دراوه‌ته هێزى سه‌ربازى و ئه‌مشه‌و هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه و سبه‌یش ده‌وام راده‌گیرێت و ده‌كرێته پشوو.
دوای خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆ کە سووتاندنی بارەگا حیزبی و حکومییەکانی لێکەوتەوە، قایمقامیەتی قەزای کفری قەدەغەی هاتووچۆی لەناو شاركه‌دا راگەیاند.
قایمقامیەتی قەزای کفری دانیشتوانه‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه لە كاتژمێر 8:00ی شەوه‌وه هاتووچۆكردن قەدەغەیە لەناو شاری کفری جگە لە هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ لە شارۆچكه‌ی کفری به‌شێك له دانیشتووانی قەزاکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، سه‌ره‌تا خۆپیشاندانەکە هێمن بوو، دواتر رێره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕا و گرژی دروستبوو. ئاڵای بارەگاکانی گۆڕان، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو هێنرایه خواره‌وه و باره‌گای به‌ره‌ی توركمانیش سووتێندرا.
راگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه لەسەر راسپاردەی سەرووی خۆمان، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لیژنەی ئەمنی دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی و لەلایەن فەرماندە (جمالە سور) ەوە سەرپەرستی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکرێت، بۆیە لەکاتژمێر 8ی ئەم شەوە وە جموجۆڵی هاتووچۆ ڕادەگیرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: هەرکەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و توندترین سزا دەدرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی سنوری چەمچەماڵ پشووی فەرمیە جگە لە دەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.