Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:02

ڕاپرسییەک: عه‌بادى ناتوانێت به‌سه‌ر گه‌نده‌لى زال بێت 

مالپه‌رى عه‌ره‌بى "ئیلاف" ڕاپرسییەكى ئەنجام داوە
کوردستان TV
100%

لە ڕاپرسییەكدا كە مالپه‌رى عه‌ره‌بى "ئیلاف" ئەنجامی داوە، %79ی دەنگدەران دەڵێن حه‌یده‌ر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیره‌انى عێراق ناتوانێت بەسەر گەندەڵیدا زال بێت. لەبەرانبەریشدا %21 بۆچوونی پێچەوانەیان هەیە.

پرسیاری سەرەكی راپرسییەكە ئەوەیە:- ئایا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانێت بەسەر گەندەڵیدا سەركەوێت؟

لە راپرسییەكەدا 1472 دەنگدەر بەشداریان تێیدا كردووه‌، كه‌ %79ی دەنگدەران، نەخێریان هەڵبژاردووە، كە ژمارەیان ده‌كاته‌ 1164 دەنگدەر، هه‌روه‌ها لە بەرانبەریشدا %21ى دەنگدەران دەنگیان بە بەڵی داوە. 

بەپێی ریزبەندی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی عێراق لە ریزبەندی سێیەم دێت لەو دەوڵەتانەی زۆرترین گەندەڵی تێدایە، سامانی بەهەدەردراوی عێراق بە 350 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت. هه‌روه‌ها زۆر جاریش حه‌یده‌ر عه‌بادى  وتویه‌تى" گەندەڵی زۆر لە داعش ترسناكترە، بەڵام بە پێی وتەی شاره‌زایان عەبادی ناتواێت هەنگاوی كردەیی بنێت و گه‌نده‌لى له‌ عێراق بنبڕ بكات. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.