Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:41

له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

كایری ئیرڤاین بیست خاڵی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی بۆستن سێلتیكس سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوسێ خاڵ له‌ تیپی میمفیس گریزلیسی میوانداری برده‌وه.

له‌ هه‌رچوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا، ڕكابه‌ری نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌و په‌ڕی به‌هێزیدا بوو، له‌ ماوه‌ی چواره‌میشدا، هه‌ردوو یاریزان ئال هۆرفۆردو دانیال تایس ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو ڕۆڵێكی باڵایان له‌ بردنه‌وه‌ی بۆستن بینی.

هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان كایری ئیرڤاین بیست خاڵی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بۆستن سێلتیكس له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی بۆ په‌نجاوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.