Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:26

مه‌ڕوان شۆربه‌جی گه‌یشته‌ یاری کۆتایی

میسره‌كان له‌ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و ئافره‌تان ده‌ست به‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌گرن.
کوردستان TV
100%


ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ یاری سكواش له‌ شاری مانچسته‌ری ئینگلته‌را به‌رده‌وامه، له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ ئاستی پیاواندا، یاریزانی میسری مه‌ڕوان شۆربه‌جی به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ دوو گێم له‌ عه‌لی فه‌ره‌جی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.

له‌ یاریه‌كه‌دا شۆربه‌جی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو به‌ ئه‌نجامی یانزه‌ هه‌شت، چوار یانزه، یانزه‌ نۆ، حه‌وت یانزه‌، یانزه‌ نۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی تۆماركردو بلیتێكی یاری كۆتایی مسۆگه‌ركرد.

له‌ یاری كۆتایشدا، مه‌ڕوان شۆربه‌جی ڕووبه‌ڕووی محه‌مه‌د شۆربه‌جی برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م دوو برایه‌ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی سكواشی جیهان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

هه‌ر له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی و له‌ ئاستی ئافره‌تاندا، به‌ هه‌مان شێوه‌ دوو كچه‌ یاریزانی میسری گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی كه‌ ئه‌وانیش نور شه‌ربینی و ڕه‌نیم وه‌لیلی بوون.

له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، نور شه‌ربینی به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ دوو گێم له‌ نور ته‌یبی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی برده‌وه‌و ڕه‌نیم وه‌لیلیش به‌ سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ كامیل سیرمی فه‌ڕه‌نسی گه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش میسره‌كان له‌ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و ئافره‌تان ده‌ست به‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌گرن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.