سەرچاوە ئەمنیەکانی یۆنان، رایانگەیاندووە، کە 9 کەسی سەر بەرێکخراوی حیزبی بەرەی رزگاری میلی شۆرشگێر(دەھەکەپەجە) لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکراون بەتۆمەتی دانانی پیلانی تیرۆرکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.
رۆژنامەی توفیمای یۆنانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەرچاوەئەمنییەکانی یۆنانەوە بڵاویکردەوە، کە پۆلیسی ئەو وڵاتە لەئۆپەراسیۆنێکدا تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردووەو نوسراوێکی دۆزیوەتەوە کە ناوەرۆکی پیلانی تیرۆرکردنی ئەردۆغانی تێدابوو.
سەرچاوە ئەمنییەکانی یۆنان ئاشکرایانکرد، پلانی تیرۆرکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ یۆنان.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه له‌كاتى تێپه‌ڕبوونى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى "ئه‌ردۆگان" هێرشه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و به ناوى (دووپشك) ناوزه‌دیان كردووه.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه سه‌ره‌تا به مووشه‌ك ده‌ستی پێده‌كرد و له‌هه‌ردوولاوه لێی ده‌درا، پاشان كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م له پشته‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سه‌رۆك ئەردۆغان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.